هەندێ لە کۆڕ و کۆمەڵەکان لە ئەمریکا بە چیرۆک ساز کردن هەوڵ دەدەن هەنگاوگەلێک کە دەوڵەتی ئەو وڵاتە دەبوایە وەک بەشێک لە بەڵێنەکانی پاش بەرنامەی گشتداگری هەنگاوی هاوبەش جێبەجێی کردبایە ؛ لە ژێر ناوی وەک " دانی باج " بە ئێران ؛ بکەن بە دەسکەوتی بەربەرەکانییە حزبییەکانی خۆیان.
بانگەشەی دانی 400 میلییۆن دۆلار لە لایەن ئەمریکاوە بە ئێران بۆ ئەو شتەی ئازاد کردنی شارومەندانی ئەمریکایی گیراو لە ئێران باسی لێکراوە ؛ بەشێک لەو جۆرە بانگەشە پڕۆپاگەندەییانەیە.
لە حاڵێکدا ئەو پارەیە بەشێک لە داخوازییە مافەوانییەکانی ئێران لە ئەمریکایە کە بە بیانووی بایکۆتگەلێک کە ئەمریکا دایسەپاندبوو لە لایەن دەو:ەتی ئەو وڵاتەوە بلۆکە کرابوو.
باج خوازیی ؛ لە راستییدا شێوازی بەرپرسانی دەوڵەتیی ئەمریکا بۆ گەییشتن بە ئامانجە نایاساییەکانیانە. ئەمریکا تەنانەت بەڵێنەکانی لە بەرنامەی گشتداگری هەنگاوی هاوبەشیش جێبەجێ نەکردووە ، هەڵبەت باراک ئۆباما ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی چوارشەممە رایگەیاند 400 میلیۆن دۆلار پارە کە دوا بە دوای ئازاد کرانی 5 ئەمریکایی لە لایەن ئێرانەوە درا بە ئێران ئەو جۆرەی کە هەندێ لە کۆماریی خوازان بانگەشە دەکەن باج نەبووە.
ئۆباما کوتی ؛ پاش ئەوەی کە یەکێک لە سکالا درێژماوەکانی ئێران لە دادگەی ئێران - ئەمریکا لە لاهە چارەسەر کرا 400 میلیۆن دۆلار ، لە داراییەکانی ئێران ، کە لە ساڵی 1981 زەوت کرابوو ، لەگەڵ 1 میلیارد و 300 میلیۆن دۆلار سودی ئەو داراییانەی ئازاد کردووە. ئەو داراییانە بەشێک لەو پارانەی بوون کە ئێران پێش ئینقلابی ئیسلامیی بۆ کڕینی کەل و پەلی سەربازیی لە ئەمریکا دەکاری دێنا و چەندین دەیە بوو بە هۆی سکالاکان لە دادگەی لاهە ، زەوت کرابون.
جاش ئێرنێست ، وتەبێژی کۆشکی سپی ، لە پرێس کۆنفرانسەکەی کوتی ، ئەو کۆماریی خوازانەی کە لە ماوەیەک لەمەوبەرەوە نەیاری رێککوتنی ناڤۆکیی ئێرانن ، هەوڵ دەدەن هۆکار بێننەوە بۆ نەیارەتیی خۆیان لەگەڵ تەعامول لەگەڵ ئێران .
کۆماریی خوازان لە بەشێک لە بەڵگە بەرنامەکای خۆیان بۆ ساڵی 2016 بە ئاماژە بە بەرنامەی گشتداگری هەنگاوی هاوبەش رایانگەیاند ، بەڵێنەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی بەرنامەی گشتداگری هەنگاوی هاوبەش بۆ لابردنی بایکۆتە نێونەتەوەییەکان بەدژی ئێران رێککەوتنێکی تاکەکەسیی لە نێوان سەرۆک کۆماری ئەمریکا و هاوبەشە دانوستانکاتەکانیەتی و ئەمە هیچ پێویستێک بۆ سەرۆک کۆماری داهاتوو ساز ناکات.
سێناریۆ سازیی سەبارەت بە رێککەوتنێک کە ئەمریکا هێشتا بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردووە ، باس لە قسە وباسەکان لە چوارچێوەی ریزبەندییەکانی سیاسیی نێوخۆی ئەمریکایە ، راگرتنی داراییەکانی بانکی ناوەندی ئێران لە ئەمریکا و هەروەها لانەبرانی تەواوی بایکۆتەکان لەو پرسانەیە کە سکاڵای ئێران لە رەوتی کەم کردنەوەی بایکۆتەکان لە چوارچێوەی رێککەوتنی ناڤۆکیی لە ئاستی رێکخراوی نەتەوەکان بەدواوە بوو . چوونکە بەرنامەی گشتداگری هەنگاوی هاوبەش پەیمانێکە کە لەسەر بنەمای بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەەتوەکان دەبێ پێبەندی بن.
روونە کە ئەو جۆرە هەڵوێست و قسە کردنانە لە ژێر کاریگەریی کەش و هەوای پڕۆپاگەندەکانی ئەمریکا و بە دەکارهێنانی پڕۆپاگەندە بۆ راکێشانی سەرنجی بیروڕای گشتیی هاتووەتە ئاراوە ؛ بەڵام لە شیی کاریی گشتی دەبێ بڵێین : بەردەوامیی دوژمنایەتیی ئەمریکا بەدژی ئێرانە و هەر ئەو راستییەیە کە متمانەی ئێرانی بە ئەمریکا لە ناو بردووە...
کۆتایی کورتە نامە/310